30/07/2015
دۆلاری ساخته ده‌که‌وێته بازاڕی دۆلاره‌که‌ی سلێمانییه‌وه
دراوێکی ساخته‌ی 100 دۆلاری له‌بازاڕی دۆلاره‌که‌ی شاری سلێمانی فۆتۆ: مه‌زهه‌ر که‌ریم
30 تەمموز, کوردستانی سلێمانی - ر ن -
چه‌ند نوسینهگهیهكی ئاڵوگۆڕی دراو له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ى شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن كه رۆژانه 3-5 دراوی سه‌د دۆلاری ته‌زویر دێته بازاڕهكهیانهوه، خاوه‌نی نوسینگهیهكى ئاڵوگۆرى دراویش ده‌ڵێت "كه‌سانى ئێرانى‌و عه‌ره‌ب ئه‌و پاره‌یه ده‌هێننه بازاڕه‌وه‌و به‌ئاسانى پێى نازانرێت ساخته‌یه، مه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ى ئامێرى ئاشكراكردنى دراوه‌وه بدۆزرێته‌وه كه ساخته‌ن".
مه‌زهه‌ر كه‌ریم، ئاوێنه: شه‌هاب عه‌لى خاوه‌نى نوسینگهیهكى ئاڵوگۆرى دراو له‌بازارى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى بۆ ئاوێنه باس له‌وه ده‌كات که هه‌مو دوكانێكى ئاڵوگۆڕى دراو چه‌ند دراوێکی سه‌د دۆلاریی ساخته‌ى تێدایه، "له‌كاتى ئاڵوگۆڕكردنو حه‌واڵه‌دا، كه دۆلار دێته بازاڕه‌وه له 300 بۆ 400 ده‌فته‌ر 3 تا 5 سه‌د دۆلاری ساخته‌ى تێدایه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌وان ڕۆژانه ڕوبه‌روى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه، "كه‌سانى ئێرانى‌و عه‌ره‌ب ئه‌و پاره ته‌زویره دێننه بازاڕه‌وه، به‌ئاسانى پێى نازانرێت ته‌نها له‌ڕێگه‌ى ئامێرى كه‌شفكردنى دراوه‌وه نه‌بێت".
فرۆشیارێکی دیکه‌ی دراو له‌بازاڕی دۆلاره‌که‌ی شاری سلێمانی به‌ناوی که‌مال، جه‌خت له‌بونی دراوی سه‌د دۆلاری ساخته ده‌کاته‌وه له‌ناو بازاڕدا، "دراوی ساخته به‌ڕونى هه‌یه، ئه‌و دراوانه به‌شێوازێك ساخته‌كراوه، ته‌نها له‌ڕێگه‌ى ئامێرى ئاشكراكردنى دراودا پێی ده‌زانرێت‌و له‌ڕێگه‌ى ده‌ست لێدانى ژماره‌ى سه‌ر دراوه‌كه ده‌زانرێت، كه ژماره‌ى دراوه ساخته‌كه زبره، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی دراوه ئه‌سڵیه‌كه".
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی رێکاره‌کانی پۆلیسه‌وه بۆ رێگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی دۆلاری ساخته له‌بازاڕدا به‌ئاوێنه‌ى ڕاگه‌یاند "بازگه‌كانمان توندوتۆڵكردوهو چه‌ند كه‌سێكمان به‌دراوى ساخته‌وه ده‌ستگیركردوه, هاوڵاتیانى بازاڕى دۆلاره‌كه هاوكارمان بون‌و ئه‌و كه‌سانه له‌ڕێگه‌ى پۆلیس‌و ئاسایشه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون‌و ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون".
به‌پێی یاساکانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر که‌سێک تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی دراوی ساخته‌ی به‌سه‌ردا ساغببێته‌وه، ئه‌وا به‌زیندانی سزا ده‌درێت که ماوه‌که‌ی له 5 ساڵ که‌متر نه‌بێت.
وته‌بێژه‌که‌ی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌یشی ئاشکرا کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌دراوی ساخته‌وه گیراون هاوڵاتی ئێرانی‌و عه‌ره‌بن‌و نزیکه‌ی 50 بۆ 60 کاغه‌زی دراوی سه‌د دۆلاری ساخته‌یان پێ گیراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی بازرگانی به‌دراوی ساخته‌وه ده‌که‌ن ده‌چنه ناوچه دوره ده‌سته‌کان دراوه ساخته‌کانیان ساغ ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی لای ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر شارهزانینو ئامێری ساغکردنه ويان نيه