coinOcash

coinOcash کۆینۆکاش کۆمپانیایەکی ئاڵو گۆرکردنی دراوە ئەلکترۆنیە? کۆینۆکاش کۆمپانیایەکی ئاڵو گۆرکردنی دراوە ئەلکترۆنیەکانە

02/05/2018

What is Blockchain?

دامەزرێنەر و بەرێوبەری گشتی ئێنڤیدیا، جێنسن هوانگ، گەشبینە بەرامبەر دراوە ئەلکترۆنیەکان.
30/03/2018

دامەزرێنەر و بەرێوبەری گشتی ئێنڤیدیا، جێنسن هوانگ، گەشبینە بەرامبەر دراوە ئەلکترۆنیەکان.

Jim Cramer gets Nvidia founder, President and CEO Jensen Huang's take on the recent fatal accident with an Uber self-driving vehicle.

11/03/2018

بەرزو نزمی نرخی بیتکۆین!! 😂

گەورەترین وێبسایتی ئاڵوگۆری دراوە ئەلکترۆنیەکان باینانس (Binance) دوچاری چەند هێرشێکی هاک کردن دەبێت، ئەویش لە رێگەی دۆم...
08/03/2018

گەورەترین وێبسایتی ئاڵوگۆری دراوە ئەلکترۆنیەکان باینانس (Binance) دوچاری چەند هێرشێکی هاک کردن دەبێت، ئەویش لە رێگەی دۆمەینی ساختەوە چەندین ئەکاونت هاک کراون کە کۆنترینیان دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای مانگی یەکی ٢٠١٨.
هاکەرەکان تەنها سیستمی (API) یان ئیش پێکردوە بۆ ئەکاونتە هاک کراوەکان و هیچ شتێکی تریان دەستکاری نەکردوە، دوێنێ ٧-٣-٢٠١٨ ە لەرێگەی ئەو سیستمی (API) انەوە کە پێشتر ئیشیان پێکردوە و بە بەکارهێنانی ئاڵوگۆری رۆبۆتیک (Trading Bot) بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست کراوە بە کرینی ڤایا کۆین بەرامبەر بیتکۆین (VIA/BTC) کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخەکەی بە رێژەیەکی زۆر وە لە هەمان کاتدا لە ٣١ ئەکاونتی ترەوە کە سەر بە کەسانی هاک کردنەکە بوون ئۆردەری فرۆشتنی ڤایا کۆین (Viacoin) دانراوە. دوای فرۆشتنەکە راستەوخۆ هەوڵی ناردنە دەرەوەی ئەو بیتکۆینانە دراوە کە لە فرۆشتنەکەوە قازانج کراوە. ئەمە رێگەیەکی زیرەکانە بووە بۆ بردنی بیتکۆین لە ئەکاونتە هاکراوەکانەوە بەڵام سیستمی باینانس ئۆتۆماتیکی دەرکردنی هەموو کۆینەکان دەوەستێنێت و کارەکە سەرکەوتوو نابێت. هاکەرەکان نەک نەیان توانیوە هیچ کۆینێک ببەن بەڵکو ئەو ڤایا کۆینانەش دەستی بەسەرا گیراوە کە پێشتر داخڵیان کردبوو.
لەوێنەکەدا یەکێک لەو دۆمەینە ساختانە دیارە کە تەنها بە چەند خاڵێک جیاوازی هەیە لەگەڵ راستیەکەدا، ئاگاداری ئەو دۆمەینانەبن و (Two Factor Authentication 2FA) بۆ ئەکاونتەکانتان دابنێن بۆی دوربن لەو جۆرە هێرشی هاکردنانە.

وێبسایتێکی گەشت و گوزاری کۆریای باشور کە زیاتر لە ٥٠ هەزارهۆتێل هەیە لەلایان، پەسەندی ١٢ جۆر لە دراوە ئەلکترۆنیەکان دەکە...
07/03/2018

وێبسایتێکی گەشت و گوزاری کۆریای باشور کە زیاتر لە ٥٠ هەزارهۆتێل هەیە لەلایان، پەسەندی ١٢ جۆر لە دراوە ئەلکترۆنیەکان دەکەن بۆ پارەدان. ئەو دراوانەش: (bitcoin, bitcoin-cash, ripple, ether, ethereum-classic, EOS, qtum, monero, litecoin, zcash, bitcoin gold, dash)
سەرچاوە:
https://news.bitcoin.com/south-korean-travel-site-hotels-accept-12-cryptocurrencies

ئوزباکستان هەنگاوی بە یاسایکردنی بیتکۆین دەنێت. بە فەرمانێک کە سەرکۆی ئوزباکستان ئیمزای کردوە دەبێت تا وەکو مانگی ٩ ی ئی...
01/03/2018

ئوزباکستان هەنگاوی بە یاسایکردنی بیتکۆین دەنێت. بە فەرمانێک کە سەرکۆی ئوزباکستان ئیمزای کردوە دەبێت تا وەکو مانگی ٩ ی ئیمساڵ دراوە ئەلکترۆنیەکان بە شێوەیەکی فەرمی پەیرەوی بکرێت.
سەرچاوە:
https://news.bitcoin.com/uzbekistan-legalize-bitcoin-support-developers

Address

Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when coinOcash posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to coinOcash:

Share