09/04/2026
لیســـتا مووچـێ هەیڤا ئادارێ (3-2026)
خشتەی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ١٢ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێ شەممە ( ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
تێبینی؛ بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٩ ی نیسانی ٢٠٢٦