03/01/2026
بەیانی ٢٠٢٦/١/٤
ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی داراییەوە.
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەین، سبەی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/٤ ، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆیە دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی کۆتایی ساڵی دارایی ٢۰۲٥،
ئاری نجاە کاکل
بەریوەبەری بانکی سۆرک.