30/08/2019
(( یەکێک لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان ))
۱ـئەم تاوەرە دەکەوێتە شارۆچکەی (پیسا) لە ئیتالیا کە یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی ئەوروپا ساڵانە بە ملیۆنان کەس سەردنانی ئەم شوێنە ئەکەن .
۲ـلە ساڵی ۱۱۷۳ دەست بە دروستکردنی کرا بەڵام لەکاتی دروست کردنیدا خوار بوو دوای ۲٠٠ ساڵ بەشێکی زۆری تەواو کرا هەتا ساڵی ۱۳۹۹ بە تەواوەتی تەواو کرا .
۳ـزانینی ئەوەی کێ دیزانی کردوە بە تەواوەتی تا ئێستا نەزانراوەو ئاڵۆزە ، بەڵام زۆرێک لە بۆچوونەکان دەڵێن دیزاینەران و ئەندازیارانی ئەم تاوەرە ئەمانە بن ( Bonanno pisano, Gherado di Gherado , Giovanni pisano , Giovanni simone).
٤ـ بۆچی ئەم تاوەرە نیشت ؟
_هەر لە سەرەتای دروست کردنی ئەم تاوەرەدا دەستی کرد بە نیشتن چونکە ئەو زەوییەی تیدا بنیاد نرا نەرم و لاواز بوو بۆیە بەشێک لەم تاوەرە دەستی کرد بە نیشتن هەتا کاتێک توانرا ڕێگری بکرێ لە بەشێکی ئەو نیشتنە .
٥ـبەرزیەکەی لە لایە نزمکەوە ٥٥.۸٦ مەترە.
لە لایە بەرزەکەیەوە ٥٦.٦۷ مەترە.
پانی بنکەکەی ۲.٤٤ مەترە.
کێشەکەیشی ۱٤ تەنە .
٦ـ بۆچ مەبەستێک ئەم تاوەرە دروستکرا ؟
_ لە سەرەتادا بەشێک بوو لە پەرەستگای کریستیانەکان کە بە مەبەستی زەنگ لێدان بەکار ئەهات بەڵام پاشان لەم دوایانەدا بوو بە ناوچەیەکی گەشتیاری و بووە یەکێک لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان .
۷ـ چۆن چارەسەری ئەو نیشتنە کرا ؟
_ یەکەم جار بە تێکردنی کۆنکرێت بۆ ژێر ئەو بەشەی کە نیشتووە پاشان بە بەکارهێنانی سیم و کێبڵی ببەهێز توانرا بەشێوەیەکی نا هەمیشەی ئەو نیشتنە ڕابگیرێ .