13/08/2022
چاوەڕوانییەکە خەریکە کۆتایی دێت، Ethereum بە فەرمی لە Proof-of-Work دەگوازرێتەوە بۆ Proof-of-Stake.
نێتوورکی تاقی کردنەوەی ئیتێریۆم بە سەرکەوتویی یەکخرا و لە ١٥ی مانگی ٩، یەکخستنی نێتوورکی سەرەکی ئیتێریۆم ئەنجام دەدرێت. ئەمەش بە واتای کەمبوونەوەی ٩٩.٥% لە بەکارهێنانی وزە دێت.
لە سیستەمی Proof-of-Work، ساڵانە 5.5 ملیۆن ETH دروست دەبێت. دوای یەکخستنەکە، ئەم ژمارەیە بۆ 0.6 ملیۆن ETH دادەبەزێت.