14/04/2021
کورته باسێکی مێژوویی له باره‌ی هه‌نگ به‌خێو کردن.
هه‌نگ زۆر له پێش مرۆڤدا له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه ،کۆنترین و دێرینترین شوێنه‌وار که په‌یوه‌ندی به هه‌نگه‌وه هه‌بێت و ئێستاش مابێته‌وه هی شه‌ش سه‌د هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا یه ،به‌لام له قوڵایی زه‌ویدا هه‌ندێک به‌ڵگه وه‌گیر که‌وتوون ده‌یسه‌لمێنن که هه‌نگ پێش 150ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا په‌یدا بووه ،ئه‌و کات به شێوه‌ی پووره نه‌ژیاوه به‌ڵکو به تاک وته‌نیا شانه ولانه‌ی خۆی هه‌لبه‌ستووه وتیێدا ژیاوه‌و زاوزێی کردووه ، 100ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا رووه‌ک وگیاو گۆڵ په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و ،جۆری ژیانی هه‌نگیش له حاڵه‌تی تاک وته‌نیایی بووه دواتر ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و پووره‌یان پێکهێناوه ، هه‌ندێک ((به به‌ردبوو-المتحجرات)) له مۆزه‌خانه‌ی ((وایمان)) له ئه‌لمانيا هه‌ن هی 40ملیۆن ساڵ له مه‌وبه‌رن و شوێنه‌وارێکی دیکه‌ی هه‌نگ برینه‌وه له شێوه‌ی وێنه‌یه‌ک له سه‌ر به‌رد وله نێو ئه‌شکه‌وتێک له ئیسپانیا هه‌یه هی 1200ساڵ به‌ر له ئێستایه.
ئایینی هیندییه‌کانی به‌رایی ((کۆن)) بایه‌خکی تایبه‌تیان داوه‌ته مێش هه‌نگوین. وێنه‌ی هه‌نگ وخه‌لێفی له قوڕ دروستکراویان له‌سه‌ر به‌رد هه‌لکه‌ندراوه وله شوێنه‌واری فیرعه‌ونه‌کانیش دۆزراوه‌ته که هی 4000 ساڵ به‌ر له دایک بوونی مه‌سیحن ، له‌و کاته‌ش دووکه‌ڵیان بۆ قانگدانی هه‌نگ به‌کار هێناوه ،هه‌ندێک هه‌نگوین له گۆڕی یه‌کێک له پاشاکانی میسر دۆزراوه‌ته‌وه که له پێش 4000ساڵ هێشتا هه‌ر بۆ خواردن ده‌شیا.
بابلی وسۆمه‌ریه‌کانیش له شوێنه‌واره‌کانیاندا زۆر جار ناوی هه‌نگیان هێناوه ،شونه‌وارێک له مۆزه‌خانه‌ی ((ستۆکهۆلم)) له سوێد ده‌ری ده‌خات که 200 ساڵ به‌ر له زایین‌دا له که‌ناره‌کانی باشووری رۆژئاوای ئه‌و وولاتدا مێش هه‌نگووین هه‌بووه، خه‌لکه‌که‌ش سوودیان لێ وه‌رگرتووه.
له ساڵی 1440 پ.زپێخه‌مبه‌ر ((مووسا –د.خ)) ئیسرائیلیه‌کانی بردۆته وولاتێک که شیر وهه‌نگویینی لێ بووه.
وێنه‌ی هه‌نگ له سه‌ر ده‌سکی خه‌نجه‌رێک کێشراوه که 800 پ.ز. له لورستان دروستکراوه و ئێستاش خه‌نجه‌ره‌که له مۆزه‌خانه‌ی شاری ((برۆکسل))پارێزروه.
((سۆلۆن)) له ساڵی 620 پ.ز. له یۆنان‌دا یاسایه‌کی مێشداری نووسیوه، ((ئه‌رستۆ))که زانایه‌کی مه‌زنی یۆنانییه‌کان و مامۆستای ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره بووه کتێبێکی له‌باره‌ی هه‌نگ وهه‌نگداری نووسیوه. له قورئانی پیرۆزیشدا ناوی هه‌نگ هاتووه و سووره‌تێکیش به ناوی هه‌نگ((نحل)) ه، قه‌شکانیش له ئه‌وروپادا گه‌لێکیان به هه‌نگ به خێو کردنه‌وه خه‌ریک بوونه.
(( نیکڵ یاکوب )) له ساڵی 1568 ز. یه‌که‌م کتێبی له باره‌ی فێربوون وبه‌خێوکردنی هه‌نگه‌وه به زمانی ئه‌لمانی نووسیوه.
(( ماڵپیکی)) زانای ئیتالی له دوای ساڵی 1650 کتێبێکی له باره‌ی توێکاری له‌شی هه‌نگ نووسیوه.
((رێنت ئانتی)) زانای فه‌ره‌نسیی ((1683-1785)) ز خه‌لێفێکی شووشه‌یی دروست کردووه و لێکۆلینه‌وه‌ی زۆری ئه‌نجامداوه وگه‌یشتۆته زۆر شتی شاراوه‌و نادیار و گه‌لێک نهێنیشی له ژیانی هه‌نگدا ئاشکرا کردووه . ((فرانس هۆپر)) که پیاوێکی نابینای سویسری بووه به یارمه‌تی خزمه‌تکاره‌که‌یه‌وه له ساڵانی ((1750-1831))ز په‌وازی((اطار)) بۆ خه‌لێف دروست کردووه به‌لام ته‌نها بۆ لێکۆلینه‌وه به کاریهێناوه.
لانگسترۆس ((Langstroth)) که ئه‌مریکی بوو له ساڵی 1851 ز له دوای دۆزینه‌وه‌ی (( ماوه‌ی هه‌نگ-المسافة النحلیة ((1/4 - 3/8 گرێ)). یه‌که‌مین خه‌لێفی دروست کرد که په‌روازی بزێوی تێدا به‌کاربێت ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین داهێنان بوو که ئیتر په‌ره‌ی به هه‌نگداری دا‌و زۆر به‌ره‌و پێشی برد.لانگسترۆسیش نازناوی باوکی هه‌نگه‌وانانی وه‌رگرت.
بةسوپاسةوة وةرگيراوة