17/10/2026
چۆن دەستمان پێکرد و چیمان کرد؟
پرۆژەی ستراتیژیی دووسایدی (دووکان - چوارقوڕنە) نموونەیەکی باڵای ئەندازیارییە کە دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی زانستی بۆ خاک و سروشتی ناوچەکە، نەخشەسازیی تەواوەتی بۆ کراوەتەوە.
بەشێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئەم پرۆژە گەورەیە :
* بڕینی چیاکان و پڕکردنەوەی ملیۆنان مەتر سێجا خاک لە ڕێگەی سەدان ئامێری قورسەوە.
* دروستکردنی( پرد، ئاوەڕۆ، ئەندەرپاس و ڕێکخستنی ڕێگای چوونە ناو گوندەکان).
* دروستکردنی شوێنی تایبەت بۆ پەڕینەوەی ئاژەڵان.
* ڕێگاکە بە ٥ چینی ستانداردی جیهانی (Type A, Crushed Stone, Stabilizer, Binder, Wearing) دروستکراوە بۆ ئەوەی بۆ دەیان ساڵی داهاتوو بەرگەی قورسترین قەبارەی هاتووچۆ بگرێت.
گەردین گروپ کاردەکات بۆ بونیادنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ ئایندە