Malkandi bank

Malkandi bank بانکی مەڵکەندی ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە

03/01/2026
28/12/2025

خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ( ٢٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە ( ٣١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

تێبینی؛ بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

29/11/2025

خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ٣٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێ شەممە ( ٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

تێبینی؛ بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

ئاگاداری بۆ سەرجەم خانەنشینان ئەو ناوانەی لە لیستەدا هاتووە مووچەکانیان راگیراوە پێویستە فۆرمی (هەژماری من) پربکەنەوە
20/11/2025

ئاگاداری بۆ سەرجەم خانەنشینان
ئەو ناوانەی لە لیستەدا هاتووە مووچەکانیان راگیراوە پێویستە فۆرمی (هەژماری من) پربکەنەوە

19/11/2025

ئاگادارییەک لەبەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی / وەزارەتی دارایی وئابورییەوە.

سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە.

١- سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.

٢- ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی ( ١٠ ) یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت.

٣- تائێستا نزیکەی لە ( ٩٠٪ )ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، ئەوانەشی کەماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی / وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

Address

Malkandi Bank, بانکی مەڵکەندی
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:00
Tuesday 08:30 - 13:00
Wednesday 08:30 - 13:00
Thursday 08:30 - 13:00
Sunday 08:30 - 13:00

Telephone

+9647709552428

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Malkandi bank posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Malkandi bank:

Share

Category