دراوی دیجیتاڵ & فۆڕێکس

  • Home
  • London
  • دراوی دیجیتاڵ & فۆڕێکس

دراوی دیجیتاڵ & فۆڕێکس به‌خێربێن به‌خێربێن بۆ یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین گرۆپ (onecoin)ی

🎯 لە Coin Plus  بە بەردەوامی و بە کەمترین نرخ و خێراترین کات و سەلامەترین شێواز   (Bitcoin و USDT وperfect money وweb mo...
31/08/2020

🎯 لە Coin Plus بە بەردەوامی و بە کەمترین نرخ و خێراترین کات و سەلامەترین شێواز (Bitcoin و USDT وperfect money وweb money) و
دراوەکانی تر بەردەستە
نرخەکان بە پێی ڕۆژ و بڕی ویستراو گۆڕانکاری بەسەردا دێت ،

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی ،07705858560
COIN PLUS

بایننس گەورەترین ئاپدەیتی پلاتفۆڕمی خۆی تەواوکردبەڕێوەبەری گشتی بایننس ڕایگەیاند کە تەواوی ژێرخانی ئەم پلاتفۆڕمە سەرلەنو...
28/06/2020

بایننس گەورەترین ئاپدەیتی پلاتفۆڕمی خۆی تەواوکرد

بەڕێوەبەری گشتی بایننس ڕایگەیاند کە تەواوی ژێرخانی ئەم پلاتفۆڕمە سەرلەنوێ و بە زمانێکی بەرنامەنووسی نوێ کۆدنووسی کراوە. هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە پلاتفۆڕمە نوێیەکە لە لایەنی تیۆرییەوە 100 هێندە خێراتر کار دەکات، بەڵام لە هەلومەرجی واقعیدا سایتەکە 10 هێندە لە سیستەمە کۆنەکە خێراتر دەبێت

قۆڵبڕی بە ناوی Unique Finance یونیک فایننسهاوڕێی هێژا لێرەدا کۆمەڵێک زانیاری لەسەر پڕۆژەیەکی قۆڵبڕی خراوەتەڕوو، ئەم کارە...
18/06/2020

قۆڵبڕی بە ناوی Unique Finance یونیک فایننس

هاوڕێی هێژا لێرەدا کۆمەڵێک زانیاری لەسەر پڕۆژەیەکی قۆڵبڕی خراوەتەڕوو، ئەم کارەم تەنها وەک دڵسۆزی بۆ ئێوە ڕێگریکردن لە زیانمەندبوونتان ئەنجامداوە. ڕەنگە بۆ تۆیەک کە ئێستاکە سودی مانگانە لەم پڕۆژەیە وەردەگریت بڕواکردن بەوەیکە ئەم کۆمپانیایە ئامانجی چیە سەخت بێت، چونکە کە باسی پارە و سود دێتە گۆڕێ چاوەکان کوێر دەبن و گوێیەکان نابیستن.
بۆ ئەوەی هەزمکردنی ئەم بابەتە لات ئاسان بێت سەرەتا بە چەند نمونەیەکی قۆڵبڕی دەستپێدەکەم دواتر دەچمە نێو ئەسڵی بابەتەکە

⛔ Bernard madof
گەورەترین پڕۆژەی قۆڵبری لە لایەن bernard madof ئەنجامدرا لە ئەمریکا کە یەکێک بوو لە سەرمایەگوزارە گەورەکانی ئەمریکا و چەند ساڵێک سەرۆکی بۆرسەی Nasdaq نەزدەک بوو لە ئەمریکا، کە لەماوەی تەنیا 15 ساڵدا بڕی 65 میلیار دۆلار فێڵی کرد و پارەی سەرمایەگوزاران و گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکای خوارد، لە ساڵی 2009 سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی 150 ساڵ بەسەردا درا. تەنانەت فیلمێکی سینەماییشی بەناوی ( the wizard of lies ) لەسەر بەرهەمهێنراوە.

⛔ One coin
کە لە کوردستاندا چەند میلیۆن دۆلار سەرمایەی خەڵکی کۆکردەوە، من وەک خۆم وە چەندین هاوڕێی دیکە خەڵکیمان لە نزیکبونەوە لەو پڕۆژەیە ئاگادار کردەوە بەڵام بەداخەوە بەهۆی وەعدی درۆینە و بەڵێنی دەوڵەمەندبوون لە ڕؽگەی ئەم کۆینەوە خەلکێکی زۆر لە کوردستان فریودران، جێگای ئاماژەیە کە ئەم پڕۆژەیە بڕی 4 ملیار و 400 میلیۆن دۆلار فێڵی کردووە.
کۆنستانتین ئیگناتۆفی هاوبنیاتنەری پڕۆژەکە پاش دەستگیرکرانی لە ئەمریکا بە تۆمەتی فێڵ و پارە شۆردنەوە بۆ ماوەی 90 ساڵ حوکم درا
شایەنی باسە کەسی یەکەمی پڕۆژەکە کە بریتیە لە رۆجا ئیگناتۆف تاوەکو ئێستا لە شوێنێکی نادیار خۆی حەشار داوەو دەستگیر نەکراوە.

دەیان نموونەی دیکە هەن کە توانیویانە چەندین میلیار دۆلار لە سەر ئاستی جیهان وە چەندین ملیۆن دۆلار لە سەر ئاستی کوردستان فێل بکەن. بەڵام بۆ ئەوەیکە نوسینەکە زۆر دوورودرێژ و ماندووکەر نەبێت تەنها ئاماژەم بەو دوو نموونەیە کردووە.

🕹 بابەتی سەرەکی
کۆمپانیای Unique finance یونیک فایننس، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم کۆمپانیایە لە سویسرا تۆمارکراوە و لە بازاڕی بۆرسە و پشکەکاندا چالاکە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم پڕۆژەیە لە لیستی #هۆشداری Finima ( بەڕیوەبەرایەتی چاودێری بازاڕە داراییەکانی سویسرا ) دایە. کە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن هۆشدارییەکە ببینن
https://www.finma.ch/en/finma-public/warning-list/unique-finance/

پاش ئەوەی یەکێک لە لێکۆڵەرەکان داوای ناونیشانی کۆمپانیای لە یەکێک لە پرێزنترەکان کۆمپانیا کردبوو، ئەم ناونیشانەی وەک ئۆفیسی کۆمپانیا ناردبوو.
75 Myddelton Rd, Wood Green, London N22 8Lz, uk
بە سێرچکردنی ئەم ئادرێسە بۆتان دەدەکەوێت کە ئەم شوێنە بوونی هەیە!!! بەڵام ئەوە نییە کە بانگەشەی بۆ دەکەن.

هاوپێچ لە خوارە بەڵگەکانم بە وێنە داناوە

لە وێنەی ژمارە 1 کە لە لایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەوە لە گوگڵ ئاپلۆد کراوە، وادەزانیت کە کۆمپانیایەکی میلیارد دۆلارییە.
بە سوود وەرگرتن لە Google map و بژاردەی Street view وێنەی ڕاستەقینەی شوێنەکەمان دەستدەکەوێت. کە لە ناو وێنەکانی خوارەوەدا ژمارە 2 م لەسەر داناوە.

بەسوود وەرگرتن لە بژاردەی پێوانەکردنی ڕووبەر لە گوگڵ ماپ، دەردەکەوێت کە ڕووبەری ئەم کۆمپانیایە 18 مەتری چوارگۆشەیە!!!
پرێزنتری کۆمپانیاکە وەک بەرگری لەخۆکردنێک گوتی کە ئەمە بینایە تەنیا لقێکە لە لقەکانی کۆمپانیاکە. هەر بۆیە داتابەیسی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە بەڕیتانیا گەڕام. زۆر سەرنجڕاکێشبوو چونکە ئەم کۆمپانیایە تەنیا یەک لقی هەبوو کە هەمان ناونیشانەکەی سەرەوە بوو. بەلگەکە وێنەی ژمارە 3 یە.

خاڵی سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە کە بەهای گشتی کۆمپانیاکە تەنیا 7 هەزار پاوەندە!!!
بەڵگە وێنەی ژمارە 4

سەرئەنجامی گشت ئەم بەڵگانە دەرخەری ئەوەیە کە متمانەکردن بە قۆڵبرەکان تەنیا بەفیڕۆدانی سەرمایە و وزەیە. هەمیشە بەر لە سەرمایەگوزاریکردن لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و لەو سایتانە دڵنیا ببنەوە کە سەرمایەگوزارییان تێدا دەکەن.

( ئەم بابەتە ئاوێتەیەکە لە نوسینی خۆم وە بەشێکیشی لە سەرچاوەی دیکە وەرگیراوە و وەرگێڕدراوە )

بەمزووانە چێنجلی پلاتفۆڕم و ئێکسچێنجی تایبەتی خۆی بە ناوی ChangellyPro بەگەڕدەخات.Changelly: پلاتفۆڕمێکە کە تیایدا دەتوا...
16/06/2020

بەمزووانە چێنجلی پلاتفۆڕم و ئێکسچێنجی تایبەتی خۆی بە ناوی ChangellyPro بەگەڕدەخات.
Changelly: پلاتفۆڕمێکە کە تیایدا دەتوانن دراوەکانتان بە باشترین نرخ بە دراوێکی دیکە بگۆڕنەوە

تەمەنی بایننس بوو بە 3 ساڵلە 14/6 ساڵی 2017 دا بڕیارێکی گرنگ درا، کە بریتی بوو لە خستنەڕووی Binance.com و فرۆشتنی پێشوەخ...
15/06/2020

تەمەنی بایننس بوو بە 3 ساڵ

لە 14/6 ساڵی 2017 دا بڕیارێکی گرنگ درا، کە بریتی بوو لە خستنەڕووی Binance.com و فرۆشتنی پێشوەختە ( ico ) تۆکنی BNB.
Yi He
دامەزرێنەری ئێکسچێنجی بایننس ڕایگەیاند: سێ ساڵ بەر لە ئێستا کە بایننس بڕیاریدا دەستبەکار بکات ژمارەی کارمەندەکانی زۆر لە ئێستا کەمتر بوو تەنها 50 کارمەندمان هەبوو. جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا زیاتر لە 1000 کارمەندیان هەیە.
بایننس 3 ساڵ پێش ئێستا توانی لە ڕێگەی ico ( فرۆشتنی پێشوەختە ) 15 ملیۆن دۆلار سەرمایە بەدەستبخات.

فیلمی سینەمایی( میلیاردێری بیتکۆین ) بەمزوانە بەرهەم دەهێنرێتدەرهێنەری ئەمریکی گرێگ سیلڤەرمان بڕیاریداوە فیلمێک سەبارەت ...
13/06/2020

فیلمی سینەمایی( میلیاردێری بیتکۆین ) بەمزوانە بەرهەم دەهێنرێت

دەرهێنەری ئەمریکی گرێگ سیلڤەرمان بڕیاریداوە فیلمێک سەبارەت بە تایلۆر و کامیرۆن وینکڵواس کە بە ( برایانی وینکڵواس ) ناسروان بەرهەم بهێنێت.
برایانی وینکڵواس لە پاش ساتوشی ناکامۆتۆی بنیاتنەری بیتکۆین خاوەنی زۆرترین بیتکۆینن وە بە یەکەمین میلیاردێری بیتکۆین دادەنرێن.
جێگای ئاماژەیە کە برایانی وینکڵواس ساڵی 2011 دۆسیەیەکیان لەسەر مارک زۆکەربێرگی دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تۆمارکرد و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە دامەزراندنی فەیسبوک بیرۆکەی ئەوان بووە. لە کۆتاییدا دادگا بڕیاریدا بە پێبژاردنی 65 میلیۆن دۆلار لە لایەن مارک زۆکەربێرگەوە بە برایانی وینکڵواس
لە ساڵی 2013 دا تایلۆر و کامیرۆن بڕی 11 ملیۆن دۆلاریان لە بازاڕی بیتکۆیندا سەرمایەگوزاری کرد و، ڕایانگەیاند کە لەسەدا یەکی بیتکۆینەکانی ئەو کاتەیان کڕیوە. لە ساڵی 2013 دا 12 ملیۆن بیتکۆین هەبووە، واتە برایانی وینکڵواس خاوەنی 120 هەزار بیتکۆین بوون.

به‌کارهێنانی ئیندیکاتۆری moving avrage & rsi له‌گه‌ڵ یه‌کتریهیوادارم له‌سه‌ر دیمۆ کاری پێ بکه‌ن و مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بکه‌...
24/05/2020

به‌کارهێنانی ئیندیکاتۆری moving avrage & rsi له‌گه‌ڵ یه‌کتری

هیوادارم له‌سه‌ر دیمۆ کاری پێ بکه‌ن و مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، تا زۆڕ به‌باشی ڕادێی له‌گه‌ڵ ستڕاتیجیه‌که‌،له‌ ڤیدیۆکه‌ش ئاماژه‌م پێ کردووه‌.
به‌هیوای سود.
که‌ناڵه‌که‌م له‌ یوتیوب subscribe بکه‌ن.

https://www.youtube.com/watch?v=e2xKDON4BUw

به‌کارهێنانی ئیندیکاتۆری moving avrage & rsi له‌گه‌ڵ یه‌کتری

پاتێرنی double top و double bottom.به‌هیوای سود. #پاتێرن  #فۆڕێکس
16/05/2020

پاتێرنی double top و double bottom.
به‌هیوای سود.

#پاتێرن #فۆڕێکس

پاتێرنی سه‌ر و شان.به‌هیوای سود. #پاتێرن  #فۆڕێکس
10/05/2020

پاتێرنی سه‌ر و شان.
به‌هیوای سود.

#پاتێرن #فۆڕێکس

به‌په‌له‌ به‌په‌له‌ نرخی بیتکۆین گه‌یشته‌ 10,000$ ( 1 ده‌فته‌ر دۆلار ).
08/05/2020

به‌په‌له‌ به‌په‌له‌
نرخی بیتکۆین گه‌یشته‌ 10,000$ ( 1 ده‌فته‌ر دۆلار ).

جۆره‌ بڵاوکراوه‌کانم له‌ ماڵپه‌ری tradingview.
06/05/2020

جۆره‌ بڵاوکراوه‌کانم له‌ ماڵپه‌ری tradingview.

جۆره‌ بڵاوکراوه‌کانم له‌ ماڵپه‌ری tradingview

Address

London
E14

Opening Hours

Monday 9am - 5pm
Tuesday 9am - 5pm
Wednesday 9am - 5pm
Thursday 9am - 5pm
Friday 9am - 5pm
Saturday 9am - 5pm
Sunday 9am - 5pm

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دراوی دیجیتاڵ & فۆڕێکس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share