Dr. Diary Shex Jalal د. دیاری شێخ جلال

Dr. Diary Shex Jalal د. دیاری شێخ جلال دکتۆرا لە دارایی و بانک و ژمێریاری

10/01/2026

هەفتەی ڕابردوو لەسەر کاری بانکەکان و کێشەی ئەی تی ئێم و نەبوونی پارە لە ناو ئامێرەکانی پارەداندا گفتوگۆمان کرد.
بە هیوام سودی هەبێت و وەلامی هەندێک لە پرسیارەکانی ئێوەمان دابێتەوە.

د. دیاری شێخ جلال
ڕاوێژکاریی دارایی و بانکی

https://www.facebook.com/share/v/1FxkU86cZr/?mibextid=wwXIfr

بەشێوەیەکی فەرمی کارکردن بە سەکۆی دۆلار ڕادەگیرێت و لەبری ئەوە ئاڵوگۆڕی دراو ڕاستەوخۆ لە نێوان بانکەکانی عێراق و جیهاندا...
22/12/2024

بەشێوەیەکی فەرمی کارکردن بە سەکۆی دۆلار ڕادەگیرێت و لەبری ئەوە ئاڵوگۆڕی دراو ڕاستەوخۆ لە نێوان بانکەکانی عێراق و جیهاندا دەبێت.
واتا لە ڕۆژانی داهاتووتردا بازرگانەکان پێویستیان بە کڕینی دۆلار نابێت تا حەقی ئەو کاڵانە بدەن کە هاوردەیان کردووە، ڕاستەوخۆ دیناری عێراقی بە بەهای دراوی ئەو ولاتەی کالای لێ هاوردە کراوە دەشکێنرێتەوەو دراوەکانی دۆلار و یۆرۆ و یەنی یابانی دەبنە نێوەندگیریان.

لیستی ئەو بانکانەی کە مامەڵەی دوولایەنە دەکەن بە دیناری عێراقی بۆ گواستنەوەی دەرەکی.

- ئەو بانکانەی بە دراوی دۆلار کاردەکەن
الاهلي / المنصور / بغداد / ابو ظبي الاسلامي / العراقي للتجارة / التجاري العراقي / الائتمان / الاتحاد الاردني

- ئەو بانکانەی بە دراوی یۆرۆ کاردەکەن
المشرق العربي / الناسك / امين العراق / جيهان / الاقتصاد / الخليج / الوطني الاسلامي / التنمية / العراقي الاسلامي / الاقليم التجاري

- ئەو بانکانەی لەگەڵ تورکیە بە دراوی یۆرۆ کاردەکەن
الزراعي التركي / ايش بنك / البركة التركي

- ئەو بانکانەی بە دراوی یوانی چینی کاردەکەن
جيهان / الاقليم التجاري / التنمية / امين العراق / العراقي الاسلامي

- ئەو بانکانەی کە بە دراوی ڕوپیەی هیندی کاردەکەن
جيهان / العراقي الاسلامي / التنمية / الاقتصاد / الاقليم التجاري / الخليج

- ئەو بانکانەی بە دراوی درهەمی ئیمارات کاردەکەن
التنمية / العراقي الاسلامي / جيهان / الاقليم التجاري

- ئەو بانکانەی بە ڕیاڵی سعودی کاردەکەن
المصرف العراقي الاسلامي

د. دیاری شێخ جلال ڕاوێژکاری دارایی و بانکی.

ئەو مۆڵەتەی کە بانکی ناوەندی بە بانکە ئەهلیەکانی دابوو ، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی سەرمایەی بانکەکانیان بەرەو کۆتایی دەچێت...
01/12/2024

ئەو مۆڵەتەی کە بانکی ناوەندی بە بانکە ئەهلیەکانی دابوو ، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی سەرمایەی بانکەکانیان بەرەو کۆتایی دەچێت و تەنها سی رۆژی ماوە!
بەپێی نوسراوەکەی بانکی ناوەندی عیراقی کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٨/٢ دا ئاراستەی بانکە ئەهلیەکانی کردبوو .تێیدا داوای کردبوو کە سەرمایەی بانکەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ٤٠٠ ملیار دیناری عێراقی ، دوا مۆڵەتیش بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم داواکاریە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٣١.

لە ماوەی ڕابردوو لە هەوڵدا بووین بۆ کردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلار لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بە گەشتیاران.  خۆشبە...
26/10/2024

لە ماوەی ڕابردوو لە هەوڵدا بووین بۆ کردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلار لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە
بە گەشتیاران.
خۆشبەختانە لە سبەینێوە گەشتیارانی پارێزگای سلێمانی لە کاتی گەشت کردن دەتوانن هاوشێوەی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق سود لە کڕینی دۆلار بە نرخی ڕەسمی وەربگرن

جێی خۆیەتی دەست خۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە بکەین کە هاوکار بوون, بە ڕێزان( پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەرێوبەری گشتی بانکی تی بی ئای و بەرێوبەری فرۆکەخانەی سلێمانی)

د. بڕیار ڕەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بانکی بازرگانی عیراقی کە بە CB ناسراوە.جۆری چالاکیەکانی لە بازرگانی یەوە گۆڕی بۆ بانکێکی ئیسلامی.تێبینی ئەم بانکە جیاواز...
22/10/2024

بانکی بازرگانی عیراقی کە بە CB ناسراوە.
جۆری چالاکیەکانی لە بازرگانی یەوە گۆڕی بۆ بانکێکی ئیسلامی.
تێبینی ئەم بانکە جیاوازە وەک لە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی کە بە TBI ناسراوە.

هەژماری من بە کوردی و کورتی (گواستنەوەی قەرەباڵەغی لە وەرگرتنی مووچە لە بانکەکانەوە بۆ سەر ئامێرەکانی ئەی تی ئێم).ئێمە ز...
08/10/2024

هەژماری من بە کوردی و کورتی (گواستنەوەی قەرەباڵەغی لە وەرگرتنی مووچە لە بانکەکانەوە بۆ سەر ئامێرەکانی ئەی تی ئێم).
ئێمە زۆر جار وتوومانە !!!
پێش ئەوەی خەڵک ئیجبار بکرێت لە بانک مووچە وەربگرێت ، دەبێت ئیش لەسەر ڕۆشنبیری بانکی بکرێت !
خەڵک لە ماهییەت و گرنگی بانک تێبگات و ئۆپشنەکانی وەک پارەدانی ئەلەکترۆنی و بانکی دیجیتاڵی و مۆبایلی و پی ئۆ ئێسی بە وردودرشت بۆ شی بکرێتەوە تێبگەینرێت.
خەڵکی هەژار هەیە ئەسڵەن لە دیکلاین تێناگات و نازانێ چییە ! کە هەندێ جار وەک کێشەیەکی ڕۆتینی ڕوودەدات و دواتر وا تێدەگات پارەکەی خورابێت.

نۆی مانگی دە واتا ڕۆژی چوار شەممە بڕیاروایە لەسەر ئەم بابەتە لە کۆنفرانسێک لە شاری لەندەن ی پایتەختی بەریتانیا لەسەر ئەم...
06/10/2024

نۆی مانگی دە واتا ڕۆژی چوار شەممە بڕیاروایە لەسەر ئەم بابەتە لە کۆنفرانسێک لە شاری لەندەن ی پایتەختی بەریتانیا لەسەر ئەم داتایانە کۆمێنت و شرۆڤەمان ببێت

هاوپێچ ڕاپۆرتی گەشەسندنی ئەسێت (موجودات)ی بانکەکانی عێراق لە پێنج ساڵی ڕابردوودا
لە هەمان کاتدا سێ بانکی یەکەم ئەو بانکانە دەگرێتەوە کە بانکی نێوەندگیریان هەیە لە ئەمەریکا و هەژماریان کردوەتەوە.
لیستی سێیەم ئەو بانکانە دەگرێتەوە کە کۆت و بەندی بەکارهێنانی دۆلاریان لەسەرە.

بەیانی لەم دوو ئیڤێنتەی کە لە خوارەوە پۆستەرەکانی داناوە دەبوو بەشدار ببوام و داوەت کرابووم ، کە لە شاری لەندەنی ئینگلتە...
02/10/2024

بەیانی لەم دوو ئیڤێنتەی کە لە خوارەوە پۆستەرەکانی داناوە دەبوو بەشدار ببوام و داوەت کرابووم ، کە لە شاری لەندەنی ئینگلتەرا بەڕێوە دەچێت و دوو گەورە بانکەکانی میترۆ بانک و بارکلیس بەڕێوەی دەبەن و سپۆنسەریان کردوون،
وەلێ! چونکە عێراق هەر بە نەگبەتی هێناویەتی ئەبێت ئێمەش باجەکەی بدەین !
ئەوەتا دوێنێ شەو ئێران چەند موشەکێکی بە ئیسرائیلەوە ناوە کەچی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دادەخرێت و پلانی
ئێمەش خۆیان خۆش!
عێراقی بوونیش کارەساتە بەڕاستی….

ببانکی بابل بۆ ڕاپێچی پاکتاوکردنی زۆرە ملێ.بانکی ناوەندی عیراقی ئەم بانکەش لیست کرد بۆ ئەو بانکانەی کە بە باشی ئیش و کار...
27/09/2024

ببانکی بابل بۆ ڕاپێچی پاکتاوکردنی زۆرە ملێ.
بانکی ناوەندی عیراقی ئەم بانکەش لیست کرد بۆ ئەو بانکانەی کە بە باشی ئیش و کاری نەکردوە و نزیکبۆتەوە لە لێواری ئیفلاس و کەوتن.

بۆ هەموو ئەو کەسانەی خوازیار و هەواداری جیهانی فاین تێک و کریپتۆن ئەم ئیڤێنتە زۆر باشە بە تایبەتی بۆ ئەو هاوڕێیانەی ڤیزا...
25/09/2024

بۆ هەموو ئەو کەسانەی خوازیار و هەواداری جیهانی فاین تێک و کریپتۆن ئەم ئیڤێنتە زۆر باشە بە تایبەتی بۆ ئەو هاوڕێیانەی ڤیزای بەریتانیایان هەیە.

FINTECH WORLD FORUM (CRYPTO
BLOCKCHAIN FORUM 2024)

Address

Sulaimany Sarchinar
Sarchinar

Telephone

+9647725454289

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Diary Shex Jalal د. دیاری شێخ جلال posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category