هه والى تؤره كانى په يوه ندى""

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • هه والى تؤره كانى په يوه ندى""

هه والى تؤره كانى په يوه ندى"" To know network

02/05/2020

بەیانی 9 ڕۆژی ڕەمەزانتان باش ...
دڵساف مەبەو ... ھەرگیز متمانە بەھەموو کەسێک مەکە🤔

01/05/2020

لامەکەزییەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٥/١
لامەرکەزییەت لە هەرێمێکدا بریتییە لە گواستنەوەی سەرپەرشتی کارگێڕیی و ئابووریی لە حکومەتی مەرکەزییەوە بۆ دەسەڵاتدارانی پارێزگایەک کە ڕاستەوخۆ لە لایەن گەلەوە هەڵبژێدرابن. ئەم جۆرە لە سیستەمی حوکم پارێزگاکە لە لایەنی کارگێڕیی و ئابوورییەوە سەربەخۆ دەکات و دەبێ پشت بە داهاتی خۆی ببەستێت.
لە سیستەمی لامەرکەزیدا خزمەتگوزارییەکان ناوخۆیی دەبن و پێویست ناکات هاوڵاتیانی پاڕیزگاکە ڕوو بکەنە دەوڵەتی مەرکەز بۆ بەدەستهێنانی ئەو خزمەتگوزارییانە. دەبێ پارێزگاکە خۆی سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی ئاو و کارەبا و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی تر بکات و، هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکاندا هاوبەش بکات.
هەندێک پێیانوایە لە سیستەمی لامەرکەزییەتدا گەندەڵەکان دەناسرێن، چونکە ئێستا لە حکومەتی مەرکەزیدا ونبوون. لە سیستەمی لامەرکەزییەتدا ڕاستە سنورەکان تەسک دەبنەوە و گەندەڵەکان باشتر دەناسرێن، بەڵام کێشەکە لەوەدایە دەسەڵاتی سیاسی ئەو گەندەڵانە دەپارێزێت. واتە گەندەڵەکان فشاری حکومەتی مەرکەزیان لەسەر نامێنێت. ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر بڵێین حکومەتی مەرکەز هەوڵی لەونابردنی گەندەڵکاری دەدات. ئەو کاتە گەندەڵەکان فشاری حکومەتی مەرکەزییان لەسەر نابێت و، لە فشاری دەسەڵاتی لامەرکەزییش ترسیان نابێت.
لە لایەنی بودجە و مووچەوە، ئەگەر داهاتی پارێزگا بەشی نەکرد بێگومان دەبێ حکومەتی مەرکەز، واتە هەولێر بۆی دابین بکات. بەشێک لە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدادەوە دێت. واتە دەبێ پارێزگای سلێمانی لامەرکەزییەت لە دوو حکومەت وەربگرێت. گەڕانەوەش بۆ حکومەتی بەغداد، حکومەتی هەرێم لاواز دەکات و، بەغداد هەوڵ دەدات ئاڕاستەکردنی پارێزگای سلێمانی لە دەستی خۆیدا بێت، ئەوە کاتە دوو ئیدارەیی نابێت، بەڵکو سێ ئیدارەییش دەبێت. دەبێ پارێزگای سلێمانی هەندێک دەسەڵات لە حکومەتی عێراقەوە وەربگرێت. حکومەتی عێراقیش لەدەست عێراقییەکاندا نییە، بؤیە ترسی ئەوە هەیە پلانی لاوازکردنی حکومەتی هەرێم باشتر بچێتەوە پێشەوە لە کاتێکدا وڵاتانی دەوروپشت نایانەوێ هەرێم بەهێز بێت.
بةسوپاسةوة وةرگيراًوة...

16/04/2020

Address

Irbil
0000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هه والى تؤره كانى په يوه ندى"" posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category