Kurdistan Coin Exchange

Kurdistan Coin Exchange لاپەڕەیەکی تایبەت بە دراوە ئەلیکتڕۆنیەکان و پێدانی زا?

02/10/2020

لە ماوەی ڕابردوو نامەیەکی زۆرمان بۆ هاتووە سەبارەت بەوەی ئێمە کڕین و فرۆشتن بە بیتکۆین و دراوە ئەلیکتڕۆنیەکانی تر دەکەین، بەڵێ ئامادەین بۆ دابین کردنی هەر بڕێک کە ئێوە داوای بکان بە کەمترین عمولە.

16/08/2018
زنجیرەی پۆنزی، بریتیە لە زنجیرەی فرۆشتنی هەڕەمی، کۆمپانیایەک دادەمەزرێ و بانگەشەی ئەوە دەکا کە لە چەندین بواری جیاواز دا...
23/06/2018

زنجیرەی پۆنزی، بریتیە لە زنجیرەی فرۆشتنی هەڕەمی، کۆمپانیایەک دادەمەزرێ و بانگەشەی ئەوە دەکا کە لە چەندین بواری جیاواز دا کاری وەبەرهێنان دەکات و داوا دەکات خەڵکی بەژداربن بە بڕە پارەیەکی دیاری کراو یاخود کۆمەڵێک بەرهەمی دیاریکراو بکڕن، لەبەرامبەردا چەندین بەڵێن و هیوای گەورە دەبەخشن.
دەستهاتوو و قازانجی بەژداربووە نوێیەکان بە بەژداربوانی پێشوو دەدرێ وەکو سەرەتا.

لە ئێستادا کۆمەڵێک لەم کۆمپانیایانە لە کوردستان هەن لەوانە کیو-نێت، فۆرێڤەر لیڤینگ ئالۆڤێرا، مێگا هۆڵدین، وەنکۆین،نێتۆرک مارکێتینگ... ڕەنگە دەیانی تریش.

بیرۆکەی بەژداری کردن هاوشێوەیە؛
بەژداربە بە بڕێک پارەی دیاریکراو، بە کڕینی کۆمەڵێک بەرهەم
پاشان هەر جارێک کەسێکت بانگهێشت کرد بڕێک پارە بە تۆ دەدرێ لەبەرامبەر ئەو قازانجە هەڕەمیە، وە برێک لەو قازانجە بۆ ئەو کەسەی تۆی بانگهێشت کردوە و تا خاڵی سەرەوە.
..............................
تێبینی: ئەم بابەتە تەنیا بۆ وریاکردنەوەیە و شتێکی جیهانییە
لە ڕووی مێژووییەوە: زنجیرەی پۆنزی، کە بەناوی "چارلس پۆنزی" دانراوە، یەکێک لە گەورە فریودەرانی مێژووی ئەمریکا، کە ئەو سەرەتا ئەم ڕێچکەیەی گرتە بەر بە فرۆشتنی پولی بەریدی.

07/06/2018

:: چەند قسەیەك لەسەر بیتكۆین و وەن كۆین..
چەند ساڵێك پێش ئێستا بابه‌تێكم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌ره‌می مێگاهۆڵدینگ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ كۆمه‌لێك هاوڕێم به‌شداریان كردوو و زه‌ره‌ری زۆریان لێیكرد، ئێستا چه‌ندین كۆمپانیای هاوشێوه‌ی مێگاهۆڵدین له‌ كوردستان دروستبوون. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له‌ زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌م كۆمپانیایانه‌ رێگایان پێنادرێ كاربكه‌ن، به‌ڵام له‌ كوردستان چه‌ندین كۆمپانیای له‌م شێوه‌یه‌ ئازادانه‌ كارده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وانه‌ وه‌ن كۆینه‌.
وه‌ن كۆین نه‌خشه‌ی پۆنزیه‌ و نزیكه‌ له‌ نه‌خشه‌ی هه‌ره‌میه‌وه‌، نه‌خشه‌ی پۆنزی بۆ یه‌كه‌مجار و له‌ ساڵی ١٩٢٠ له‌لایه‌ن چالس پۆنزیه‌وه‌ داهێنراوه‌. خاوه‌نی داهێنه‌ری وه‌نكۆین خۆی به‌ دكتۆر رۆژا ئیگنتۆڤا ناساندووه‌ و خه‌لكی بولگاریایه‌. هۆكاری ئه‌وه‌ی وه‌ن كۆین به‌ نه‌خشه‌ی پۆنزی ناسێنراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ شێوازه‌كه‌ی له‌ پۆنزیه‌وه‌ نزیكه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن پێشتر به‌رنامه‌ی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه‌. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی به‌بازاركردنی وه‌ن كۆینن، ئه‌م بازرگانیه‌ به‌م جۆره‌ ناناسێنن، به‌ڵكو به‌راوردی ئه‌كه‌ن به‌ دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین و به‌ قسه‌ی ئه‌وان جێگای بیتكۆین ئه‌گرێته‌وه و به‌شداربوانی ئه‌م بازرگانیه‌ ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یان له‌ به‌رده‌ستدایه‌ ببنه‌ ملیۆنێر.

:: بیتكۆین چیه‌؟
بیتكۆین دراوێكی دیجیتاڵیه‌ و له‌لایه‌ن پرۆگرامه‌رێك یان كۆمه‌ڵێك پرۆگرامه‌ری نه‌ناسراوه‌وه‌ داهێنراوه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٩. له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیدا نرخی هه‌ر بیتكۆینێك ته‌نانه‌ت نه‌ده‌گه‌یشته‌ ١ سه‌نتیش، به‌ڵام له‌ ئێستادا نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رزۆته‌وه‌ به‌ جۆرێك هه‌ركه‌سێك ٧ ساڵ پێش ئێستا و له‌ ساڵی ٢٠١٠ به‌به‌های ته‌نها 3 دۆلار 300 بیتكۆینی كڕیبێت، ئێستا خاوه‌نی زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلاره‌.

مامه‌ڵه‌كردن به‌ بیتكۆینه‌وه‌ له‌ نێوان به‌شداربواندا به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه‌ و پێویست به‌ هیچ نێوه‌ندگیریه‌ك ناكات و خۆت به‌ته‌واوی سه‌په‌رشتی ئاڵوگۆڕه‌كه‌ ده‌كه‌یت و پاره‌كه‌ت ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بانكه‌كان و سیسته‌مه‌كانی تری حه‌واله‌یه‌ كه‌ به‌شداربووان به‌ نێوه‌ندگیری ئه‌و بانكانه‌ پاره‌كانیان ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ن.

بیتكۆین ده‌توانرێت ئاڵوگۆڕی پێبكرێت به‌ دراوی تر و ده‌شتوانیت شتومه‌كی پێبكریت به‌ یاسایی، هه‌روه‌ها له‌ بازاڕی ره‌شیشدا. له‌ مانگی ٢ی ٢٠١٥ زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار بازرگان فرۆشیار بیتكۆینیان قبولكرد وه‌ك یه‌كێك له‌ رێگاكانی پاره‌وه‌رگرتن. ((بە تێبینی ئەوەی بیتكۆینیش پڕە لە مەترسی و لە هەر كاتێك بۆی هەیە زەرەری گەورە تووشی بەشداربووانی بكات ))

:: ئایا وه‌نكۆین شوێنی بیتكۆین ده‌گرێته‌وه‌؟
له‌ ڕاستیدا هیچ نزیكایه‌تیه‌ك له‌ نێوان وه‌نكۆین و بیتكۆیندا نیه‌. به‌ڵكو وه‌نكۆین سوودیان له‌ چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی بیتكۆین وه‌رگرتووه‌ بۆ فریودانی وه‌به‌رهێنه‌ران. بیتكۆین دراوێكی دیجیتاڵی به‌هاداره‌ و نرخه‌كه‌ی زۆربه‌رزه‌، ده‌توانیت بیگۆڕیته‌وه‌ به‌ دراوی تر و شتومه‌كی پێبكریت و به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌ و نرخه‌كه‌ی به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند له‌ بیتكۆین، بیتكۆینیان به‌ نرخێكی هه‌رزان كریوه‌ و ئێستا پاره‌یه‌كی زۆر زیاتریان بۆ ئه‌كات، له‌ كاتێكدا بۆ قازانجكردن له‌ وه‌نكۆین ئه‌بێ پشت به‌ هێنانی ئه‌ندامی نوێ ببه‌ستی، واتا به‌ هێنانی به‌شداربووی نوێ بۆ نێو ئه‌م بازرگانیه‌ تۆ بڕه‌ پاره‌یه‌ك قازانج ده‌كه‌یت كه‌ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌یهێنیته‌ نێو بازرگانیه‌كه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بنه‌ ئه‌ندامی نوێ ئه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنا بڕه‌ پاره‌یه‌ك بده‌نه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌ پێی ئه‌و پاكێجه‌ی به‌شداری ئه‌كه‌ن.

بازرگانی وه‌نكۆین به‌ سكام (فرت و فێڵ) ناسراوه‌ و له‌ زۆر وڵات یان قه‌ده‌غه‌كراوه‌، یان ئه‌ندامانی ده‌ستگیركراون و تووشی گرفتی یاسایی بوون. ناتوانیت وه‌نكۆین بیگۆڕیته‌وه‌ به‌ دراوی تر. دراوێكی بێبه‌هایه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌به‌های ١ ملیار یۆرۆیش وه‌نكۆینت هه‌بێت ناتوانیت له‌ هیچ یه‌كێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان شتومه‌ك بكڕیت و بێسووده‌. له‌ ئێستادا هیچ رێگایه‌ك نیه‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی وه‌نكۆین به‌ دراوی تر، واته‌ هه‌رچه‌ند وه‌نكۆینت هه‌بێ ناتوان بیگۆڕیته‌وه‌ به‌ ته‌نها ١ یۆرۆیش. تا مانگی ١ی ٢٠١٧ ته‌نها رێگایه‌ك هه‌بوو بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دراوی وه‌ن كۆین به‌ناوی OneCoin Exchange ئه‌مه‌ش ته‌نها رێگه‌ی به‌و به‌شداربوانه‌ ده‌دا وه‌نكۆین بگۆڕنه‌وه‌ به‌ یۆرۆ كه‌ له‌ پاكێجی ستارته‌ر به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یان هه‌بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌م گۆڕینه‌وه‌یه‌ش سنووردار بوو به‌ گوێره‌ی جۆری پاكێجی به‌شداربووه‌كه‌، واتا نه‌تده‌توانی له‌و بڕه‌ی بۆت دیاریكراوه‌ زیاتر وه‌ك كۆین بگۆڕیته‌وه‌ به‌ یۆرۆ. به‌ڵام ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ به‌ بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مانگی ١ی ٢٠١٧ داخرا.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ بازرگانیه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی پۆنزیه‌، به‌لام ئه‌ندامانی وه‌نكۆین بۆ ڕاكێشانی به‌شداربووی نوێ كۆمه‌لێك بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن له‌وانه‌ كه‌ گوایه‌ وه‌ن كۆین له‌ بیتكۆین سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئێستا به‌ نرخی چه‌ند یۆرۆیه‌ك وه‌نكۆین بكڕیت ئه‌وا له‌ داهاتوودا به‌ چه‌ند هه‌زار یۆرۆیه‌ك ده‌یفرۆشیته‌وه‌. به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی وا بوونی نیه‌ و بازرگانیه‌كی نایاسایی و پڕ له‌ فرت و فێل ناتوانێت جێگای بتکۆین بگرێته‌وه‌، ته‌ناناته‌ ئه‌مه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ش نیه‌ كه‌ بیتكۆینی پێدا ڕۆشتووه‌
:: بۆچی وه‌نكۆین خۆیان به‌ بیتكۆین به‌راورد ده‌كه‌ن؟
سروشتی ئه‌م بازرگانیه‌ پڕ له‌ فرت و فێڵانه‌ به‌م جۆره‌یه‌، خۆیان هه‌ڵئه‌واسن به‌ناوی گه‌وره‌ گه‌وردا، به‌رده‌وام كۆمپانیای به‌رنامه‌ی هه‌ره‌می دروست ده‌بێت و كاریان فریودانی به‌شداربووه‌كانیانه‌. پێشتر به‌ناوی نێتوۆرك ماركێتینگه‌وه‌ ده‌ستیان به‌كار ده‌كرد له‌ كاتێكدا دوور و نزیك هیچ یه‌كێك له‌و كۆمپانیا هه‌ره‌میانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ نێتورۆك ماركێتینه‌وه‌ نه‌بووه‌. ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بازرگانیه‌ خۆیان به‌ ئه‌نته‌رپرنوور (كارساز) ده‌ناسێنن، دیسانه‌وه‌ ئه‌م بازرگانیه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ئه‌نته‌رپرنوورشیپه‌وه‌ نیه‌. بۆیه‌ ئێستا سوودیان له‌ ناوبانگ و سه‌ركه‌وتنی بیتكۆین وه‌رگرتووه‌ له‌ كاتێكدا جیاوازیان ئاسمان و رێسمانه‌.

:: لایه‌نی یاسایی:
له‌ مانگی ١٢ی ٢٠١٦ ده‌سه‌لاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قۆرخكاری ئیتاڵیا هه‌ستا به‌ ده‌ركردنی فه‌رمانی كاتی دژی نوێنه‌رانی كۆمپانیای One Network Services له‌ ئیتاڵیا كه‌ خاوه‌ندارێكی وه‌ن كۆین ده‌كات و تۆمه‌تباركران به‌وه‌ی خه‌ریكی بازرگانی نه‌خشه‌ی هه‌ره‌می نایاسایین. له‌ مانگی ٢ی ٢٠١٧ ده‌سه‌لاتی سه‌رپه‌رشتیاری خزمه‌تگوزاری یه‌كێتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا BaFin هه‌ستا به‌ بلۆككردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی خه‌ریكی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌كانی وه‌نكۆین بوون به‌ جۆرێك ٢٩ ملیۆن دۆلار بلۆك كران. هه‌روه‌هاش داوایكرد له‌ خزمه‌تگوزاری به‌بازاڕكردنی نێوده‌وڵه‌تی IMS كۆتایی بێنێت به‌ سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ ناره‌سمیه‌كانی پاره‌دانی كه‌ په‌یوه‌ندیداربوون به‌ وه‌ن كۆین و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان.
له‌ ١٨ی ٤ی ٢٠١٧ BaFin داوای له‌ وه‌ن كۆین كرد بازرگانیه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا رابگرێت و له‌ ٢٧ی هه‌مان مانگ بازرگانیه‌كه‌ت قه‌ده‌غه‌كرد. له‌ مانگی ٥ی ٢٠١٧ داواكاری گشتی بیلیفلد ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد له‌ ٧ كه‌سی پله‌ به‌رزی خزمه‌تگوزاری به‌بازاڕكردنی نێوده‌وڵه‌تی IMS به‌هۆی فرت و فێڵ و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئۆفیسی داواكاری گشتی 360 ملیۆن یۆرۆ ده‌ست IMS كه‌وتووه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانیه‌وه ته‌نها له‌ نێوانی مانگی ١٢ی ٢٠١٥ بۆ مانگی ١٢ی ٢٠١٦. له‌ نێو ئه‌و پارانه‌دا ٢٩ ملیۆن یۆرۆ له‌ بانكه‌كاندا بلۆككراون.
له‌ ٢٣ی ٤ی ٢٠١٧ پۆلیسی هندستان هه‌ستا به‌ ده‌ستگیركردنی ١٨ كه‌س كه‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌سازی سیمینارێك بوون مه‌به‌ستی هێنانی به‌شداربووی نوێ بۆ نێو بازرگانیه‌كه‌. له‌ ١٦ی ٦ی ٢٠١٧ به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری وه‌نكۆین ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌نكۆین له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ڤێتنامه‌وه‌ مۆڵه‌تی پێدراوه‌ و له‌ ئێستادا مافی به‌كارهێنانی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دراوی دیجیتاڵی به‌كاربهێنرێت و بووه‌ته‌ یه‌كه‌مین دراوی دیجیتاڵی له‌ ئاسیادا كه‌ به‌ ره‌سمی له‌ لایه‌ن حكومه‌تێكه‌وه‌ مۆڵه‌ت درابێت. دوای ٤ رۆژ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌به‌رهێنانی ڤێتنام ئاشكرایكرد ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی وه‌نكۆین به‌كاریهێناوه‌ ساخته‌یه‌.
له‌ ١٠ی ٧ی ٢٠١٧ رۆژا ئیگناتۆڤا له‌ هندستان تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی هه‌ستاوه‌ به‌ فریودانی وه‌به‌رهێنه‌ران. رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ن كۆین سكامه‌ و شتێكی بێ به‌هایه‌. له‌ هه‌نگاریا بانكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداریداوه‌ كه‌ وه‌نكۆین به‌رنامه‌ی هه‌ره‌میه‌ له‌ چین چه‌ند ئه‌ندامێك و وه‌به‌رهێنه‌رێكی وه‌نكۆین ده‌ستگیركران له‌ سالی ٢٠١٦ و نزیكه‌ی ٣١ ملیۆن دۆلاریان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا. لە ئێستادا كۆمپانیاكه‌ له‌ ژێر چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌ لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه‌ له‌وانه‌ سوید، فینلاند، بولگاریا، نه‌رویج، لاتیڤیا.
له‌ ٣٠ی ٨ی ٢٠١٥ بولگاریا هۆشداریدا له‌ مامه‌له‌كردن به‌م جۆره‌ دراوانه‌وه‌ و دراوی وه‌ك كۆینی وه‌ك نموونه‌ هێنایه‌وه‌. دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ وه‌ن كۆین سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی له‌ بولگاریا ڕاگرتوو و بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌كارهێنا بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ به‌شداربووه‌كانی. له‌ مانگی ٣ی ٢٠١٦ نه‌رویج ئاگاداركردنه‌وه‌ی دا به‌ وه‌ن كۆین و به‌راوردی كرد به‌ به‌رنامه‌ی هه‌ره‌می، له‌ مانگی ٣ی ٢٠١٧ بانكی میلی كرواتیا ئامۆژگاری خه‌ڵكی كرد كه‌ زۆر وریا بن له‌ بڕیاردانی به‌شداریكردن له‌ وه‌نكۆین. له‌ مانگی ٤ی ٢٠١٧ بانكی تایله‌ند ئاگاهینامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ دژی وه‌ن كۆین و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ دراوێكی دیجیتاڵی نایاساییه‌ و نابێ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت. وێبسایته‌كه‌ لای خۆشم له‌ ئه‌مریكا ناكرێته‌وه‌، وادیاره‌ لێره‌ش وه‌ك بازرگانیه‌كی سكام سه‌یرده‌كرێت.

:: چۆن ده‌زانیت ئه‌م بازرگانیانه‌ هه‌ره‌مین و فرت و فێڵن؟
هه‌موو كۆمپانیاكانی به‌رنامه‌ی هه‌ره‌می له‌ كۆمه‌ڵێك خاڵدا هاوباشن له‌وانه‌:
١. پێدانی خه‌ون و ئومێدی گه‌وره‌ به‌ به‌شداربوو كه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببێته‌ ملیۆنێر
٢. فێڵكردن له‌ چاوی به‌شداربوو به‌وه‌ی به‌ جلی فۆرماڵ و گرانبه‌هاوه‌ خۆیان پیشان ئه‌ده‌ن، خانووی جوان و سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رزت پیشان ئه‌ده‌ن كه‌ به‌هۆی ئه‌م ئیشه‌وه‌ كڕیویانه‌.
٣. به‌ڵێنی ئه‌وه‌ ده‌ده‌نه‌ به‌شداربوو ئه‌گه‌ری قازانج زۆر به‌رزه‌، مه‌ترسی زۆر كه‌مه، به‌ پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌توانیت ملیۆنان دۆلار قازانج بكه‌یت.
٤. له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردندا پاره‌یه‌كی زۆرت لێ وه‌رده‌گرن، یان كاڵایه‌كی هه‌رزانت به‌ نرخێكی زۆر له‌ خۆی زیاتر پێده‌فرۆشن
٥. به‌زۆری له‌لایه‌ن كه‌سه‌ نزیكه‌كانته‌وه‌ یان هاورێكانته‌وه داوات لێ ئه‌كرێ به‌شداربیت.

ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د مه‌جید
سەرچاوە سایتی: کاروان ئایتی

رۆجای خاوەنی وەن کۆین لە صین لە لایەن پۆلیسەوە داواکراوەخرابیەکانی وەن کۆین لە چەند خاڵێکدا دەخەینە روو: ١- نەبوونی وایت...
26/05/2018

رۆجای خاوەنی وەن کۆین لە صین لە لایەن پۆلیسەوە داواکراوە

خرابیەکانی وەن کۆین لە چەند خاڵێکدا دەخەینە روو:

١- نەبوونی وایت پەیپەر بۆ رای گشتی
٢- نەبوونی ئالۆکەیشنی پرۆژەکە کە ووردەکاری تەواو بخاتە روو
٣- نەبوونی کۆمیونیتیێکی کراوە کە هەر کەسێک بتوانی لە پرۆژەکە نزیک ببێتەوە بە ئاسانی
٤- بەرزی تۆتاڵ سەپڵای وە بەرزی نرخی هەر کۆینێک
٥- ئاشکرا نیە ئایە ماینەبڵە یا تەنها کۆینێکە
٦- گەر ماینەبڵ نیە ئایە ئەو هەموو کۆینانەی کە نافرۆشرێن بێرنەبڵ کراون یا نا !
٧- ئایە کۆدی پرۆژەکە چ جۆرێکە ئایە لە کوێیە کە دەبێت ئۆپن سورس بێ
٨- نەبوونی بۆشایی سەرەتا و پێدانی دیاری و کرێی کارەکانی پێشخستن نەبوونی ئێر درۆپ و نەبوونی ئافیلیەیشن کە تەنها رێگای دڵنیایی یە لە نێتوێرک مارکێتینگ دا
٩- خرابتین دیزاینی وێبسایت کە هەمووی وەک درۆ دیارە و سکامە
١٠- نەبوونی تێرم و پۆلیسای گی دی پی ئار و ئەگریمێنتی یاسایی
١١- کە ئالۆکەیشن نەبێ واتا ئای سی ئۆشی نیە : لێرە دا نە ئامانجی دیارە نە دڵنیایی تیایە : وەک خەونێک بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە کە بە رێگای نێتوێرک مارکێتینگ هەڵخەڵەتێنراون.

* ئێمە لە بواری دراوە ئەلیکترۆنیەکان روونکردنەوەی تەواو دەدەین و دەمانەوێ هەموو هاورێ و خەڵکی خۆشەویستمان ئەوپەری ئاگایی یان هەبێت!
بۆیە وەن کۆین بە خراپترین دراو دەزانین و پەسەندی ناکەین!

دووەم گەورەترین بانکی کۆریای باشووربە ناوی (شینهان) بڕیاریدا کە لەمەودوا پشتگیری ئاڵوگۆڕ بە دراوە ئەلکترۆنییەکان بکات، و...
28/01/2018

دووەم گەورەترین بانکی کۆریای باشووربە ناوی (شینهان) بڕیاریدا کە لەمەودوا پشتگیری ئاڵوگۆڕ بە دراوە ئەلکترۆنییەکان بکات، واتە ئەو بەکارهێنەرانەی لە ئێکسچەینجی (کۆربیت) کاردەکەن، دەتوانن ڕاستەوخۆ ئەوبڕە پارەیەی کە دەیانەوێت لە ڕێگەی بانکی شینهانەوە ڕابکێشن بە کاش وە بە پێچەوانەشەوە.

فرۆکەخانەی شاری بریسبن لە ویلایەتی کوینس لاند لە ئوسترالیا دەبێتە یەکەمین فرۆکەخانە بۆ پەسەندکردنی دراوی ئەلکترۆنی. فۆکە...
26/01/2018

فرۆکەخانەی شاری بریسبن لە ویلایەتی کوینس لاند لە ئوسترالیا دەبێتە یەکەمین فرۆکەخانە بۆ پەسەندکردنی دراوی ئەلکترۆنی. فۆکەخانەکە لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان کار دەکات بۆ ئەوەی کە فرۆشگاکان و قاوەخانەکان و چێشتخانەکانی گشت تێرمیناڵی فرۆکەخانەکە دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆین و ئیسریۆم و داش پەسەندبکەن.
سەرچاوە:

Brisbane airport is partnering with TravelbyBit to become crypto friendly.

حکومەتی ئەمریکا دەترسێت لەوەی کە بیتکۆین وەکو "ئەژمارێکی بانقی سویسری" لێبێتئەو گەشەکردنە گەورەو لە پڕەی بیتکۆین بە شێوە...
26/01/2018

حکومەتی ئەمریکا دەترسێت لەوەی کە بیتکۆین وەکو "ئەژمارێکی بانقی سویسری" لێبێت

ئەو گەشەکردنە گەورەو لە پڕەی بیتکۆین بە شێوەیەکی بەرچاو سیستەمی بانق و پارەیی تووشی پچران کردووە تا ئەو ئاستەی کە دەسەلاتدارانی بانق و حکوومەت هۆشداری دەدەن. لە کاریگەری ئەوەشدا سەرۆکی خەزنەداری و گەنجینەیی ئەمریکا ئێستا دەترسێت لەوەی کە بیتکۆین وەکو "ئەژمارێکی بانقی سویسری" لێدێت.

بیتکۆین ڕووبەڕووی سیستەمی بانقی دەبێتەوە

بیتکۆین وادەکات کە تۆ بانقێکی تایبەت بە خۆتت هەبێت لە جزدانە ئەلکترۆنیەکەتدا. لە ئەنجامی ئەمەشدا بیتکۆین لە کۆتاییدا سیستەمی بانق و پارەیی دەبات بەرەو بەکارنەهاتن و پێویست نەبوون. بۆیە سەرەنجام، ئەو خەمانەی کە سکرتێری خەزنەداری و گەنجینەیی ئەمریکا ستیڤن مێنوچن هەیەتی لەوانەبێ لەسەر هەق بێت

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی کە وەن کۆینیان هەیە یان دەیانەوێت بیکرن.پۆلیسی بولگاری لە شاری سۆفیا پایتەختی بولگاریا هەڵیان...
24/01/2018

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی کە وەن کۆینیان هەیە یان دەیانەوێت بیکرن.
پۆلیسی بولگاری لە شاری سۆفیا پایتەختی بولگاریا هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسەکانی وەن کۆین کە بە فێڵی هەرەمی مەرکەزی ناوی دەبەن وە دەستیانگرت بەسەر سێرڤەرەکانیاندا لە ١٧ و ١٨ ی ئەم مانگە. ئەم دەستبەسەراگرتنە لە لایەن داواکارێکی گشتی ئەڵمانیاوە داواکراوە و لە لایەن نوێنەری سەپاندنی یاسای بولگاری لەگەڵ یەکەکانی دژە تاوانی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێکراوە. دامەزرێنەی وەن کۆین روژا ئیگنەتۆڤا لە بولگاریا لە دایکبووە و گەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیە.
٥٠ شایەتحاڵ پرسیاریان لێکراوە بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوا. لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا بەرپرسی ئەمنی بولگاری رایگەیاند کە وەن کۆین هیچ لێکچویەکی نیە لەگەڵ دراوی لامەرکەزی بیتکۆین، بەپێچەوانەوە مەرکەزییە و تەنها لە کۆپانیای وەن کۆین خۆیەوە دەتوانیت بیکریت. کۆمپانیای وەن کۆین گومانی فرتوفێڵی ریکلامی و پارە سپیکردنەوە و ئالوگۆری نایاسای لێدەکرێت.
پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە بەریتانیا و ئەڵمانیا وەن کۆین قەدەغە کراوە.
لە مانگی ٥ ی ٢٠١٧ نوێنەرێکی وەن کۆین لە وڵاتی کازاخستان غرامە کرا بەهۆی فرتوفێڵ کردنەوە، لە هیندیستان لە مانگی ٧ ی ٢٠١٧ دا ٢٣ کەس دەستگیرکران بەهۆی پەیوەندی بە فرتوفێڵی هەرەمی وەن کۆینەوە.
لەم دوایانەشدا لە مانگی ٨ ی ٢٠١٧ دا لە ئیتاڵیا وەن کۆین وەکو فرتوفێڵی هەرەمی ناوبراو کۆمپانیاکە بە بڕی ٢.٥ ملیۆن یۆرۆ غرامە کران.
وێبسایتی کۆین تەلەگراف پێشتر وەن کۆینی بە فرتوفێڵی هەرەمی ناو بردووە و خوێنەرانی ئاگادارکردۆتەوە لەوەی کە خۆیان بە دووربگرن لێی.
لەبەر ئەم هۆکارانە ئێمە وەکو كوردستان کۆین ئێکسچەینج هیچ مەمەڵەیەک بە وەن کۆینەوە ناکەین.
سەرچاوە:
https://news.bitcoin.com/onecoin-offices-raided-in-sofia-servers-shut-down
https://cointelegraph.com/news/bulgarian-police-raids-onecoin-offices-ponzi-scheme-servers-shut-down

لێکۆڵەرەوەکان لە کۆمپانیای ژمێریاری نەمۆرا لە وڵاتی ژاپۆن دەڵێن کە بیتکۆین بووەتە هۆی زیابونی داهاتی وڵاتی ژاپۆن بە رێژە...
23/01/2018

لێکۆڵەرەوەکان لە کۆمپانیای ژمێریاری نەمۆرا لە وڵاتی ژاپۆن دەڵێن کە بیتکۆین بووەتە هۆی زیابونی داهاتی وڵاتی ژاپۆن بە رێژەی لە سەدا 0.3%
سەرچاوە:

Bitcoin provides a considerable boost to Japan’s economy through increased consumer spending, analysts from Nomura have said.

23/01/2018

لە ژاپۆن مامەڵە بە بیتکۆین دەکرێ و یاساییە

Address

Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Coin Exchange posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category