25/07/2026
بانکی باخان سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار ئەکاتەوە بۆ دروستکردنی UPN (ژمارەی کەسی بێهاوتا)بە مەبەستی ناونوسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تکایە هەر هاوڵاتییەک ساڵی پار UPN بۆ دروستکراوە و نوسخەی لای خۆی ماوە پێویست ناکات دووبارە بێتەوە سەردان بکات ئەو UPN یەک جار درووست ئەکرێت و هەموو ساڵێک ئەتوانیت دووبارە بەکاری بێنیتەوە هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی مۆڵەتی شۆفێری تازەیان هەیە ژمارەی UPN لە سەر مۆڵەتەکەیان هەیە پێویست ناکات سەردانی بانک بکات بە هەمان شێوە هەموو ساڵێک ئەتوانێت ئەو ژمارەی UPN بەکاربێنێت.
ناونیشانی فەرمانگەکانی تۆمار :
بانکی باخان
گەڕەکی کوردسات سەروو بەنزینخانەی هەڵگورد
بانکی مەڵکەندی
کارێزەوشک سەروو قوتابخانەی میدیایی نمونەی بەرامبەر نەخۆشخانەی کارێزەوشک
بانکی تویمەلیک
پشت نەخۆشخانەی سەفین
بانکی بابان
قاتی سەرەوەی مطعم شكار